هێزی پێشمەرگە لە قۆڵی ناودۆمان لە جەلەولا لەپێشڕەویدایەو دوو سەنگەری داعشی کۆنترۆڵکرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند پێشمەرگە لە قۆڵی خانەقینەوە کە شوێنی شەڕەکە بە ناوی ناودۆمان ناسراوە توانی ئەمڕۆ ٢٣ ی ئاب دوو سەنگەری پشت گەرەکی (جەماهیر و شوهەدا)ی جەلەولا کۆنترۆڵ بکەن کە تەنها (٨٠٠مەتر) دوورە لە ناو شاری جەلەولاوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەگەر پێشمەرگە بتوانێت رەبیەی (خۆڵکە) کۆنترٶڵ بکات، هاوکات رێگای سەعدیە - جەلەولا ببڕێت، ئیتر داعش لە جەلەولا ناتوانێت بمێنێتەوە.