کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ یەکشەممە نیمچە هەور بێت و سبەی دوو شەممە بەتەوای ئاسمان ببێت بە هەور.
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ یەک شەممە بەم شێوەیە دەخاتەڕوو:
ئەمڕۆ یەک شەممە
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٠کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین / لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
پلەکانی گەرما / کەمیک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێ ٥-١٠کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:١٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٤ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک:١٩پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٥ پلەی سیلیزی
سۆران:١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان:١٩پلەی سیلیزی