پسپۆرێکی بواری کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی دوو شەممە بارانبارین دەستپێبکات و لە شوێنە بەرزیەکانیش بەفرببارێت.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی رایگەیاند" سبەی دووشەمە ١٢/١٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەکاتەکانی شەودا بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران".
ئەو پسپۆرە دەشڵێت" لەھەندێک کات و ناوچەدا و لەناوچە شاخاویەکان رێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت و لە لەبەرزی ٢٠٠٠ م زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەفر بارین ئەبێت".
" پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلە نزمدەبنەوە ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ١٠-١٥ کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە"( وەک ئاراز جەبار دەڵێت).
لە کۆتاییشدا دەڵێت " دوو سبەی کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان چالاکتر ئەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوچە شاخاویەکاندا ٣ تا ٥ پلە نزمتر ئەبنەوە".
ئەوە لە کاتێکدا کەشناسی هەرێم بەیانی ئەمڕۆ لە راگەیاندنی باری کەشوهەوای خۆیدا ئەم جۆرە پێشبینییەی نەگرتبووە خۆی.