داوا دەكرێت دادگای باڵا بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانی دژ به‌ئێزدیه‌كان دابمه‌زرێت
کوردانی ئێزیدی لە جیای شەنگال
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم، داوا ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان دادگای باڵای تاوانه‌كان بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانی دژ به ئێزدیه‌كان دابمه‌زرێت بۆئه‌وه‌ش داواكه‌ی ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كردوه.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌خت ده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌یاسایی كردن و نێوده‌ڵه‌تی كردنی كه‌یسی به جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی داعش و "گروپه تیرۆرستیه‌كان" به‌رامبه‌ر به ئێزدیه‌كان و تاوانه‌كانی تری دژ به مرۆڤایه‌تی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو به نوسراوی فه‌رمی داوای ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كردوه بۆ دامه‌زراندنی "دادگای باڵای تاوانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، داواكاریه‌كه‌یان بۆ مه‌به‌ستی زیاتر پشتیوانیكردنه بۆ ناساندنی تاوانه‌كانی "گروپه تیرۆرستیه‌كان" به‌رامبه‌ر ئێزدیه‌كان و كۆمه‌ڵكوژی و له‌ناوبردن و تاوانه‌كانی تری دژ به مرۆڤایه‌تی و ناساندنیان به جینۆساید له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دادگای لاهای و وڵاتانی ده‌ره‌وه.
PM:03:55:23/08/2014