دەوامی بەرێوەبرایەتی جێبەجێکردن لە پارێزگای دهۆک بۆماوەی ٢٠ رۆژ ڕاگیرا.
لەمپارەیەوە پارێزەر بەهادین دەشتانی لە لێدوانێکدا بە سایتی هاوڵاتی ڕاگەیاند" بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی جەردی ساڵانە لەرێکەوتی ١٢ی ئەم مانگە تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەم دەوامی فەرمی بەرێوەبرایەتی جێبەجێکردن ڕادەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد" هەموو ساڵێک پێنج رۆژ دەوام لەم فەرمانگەیە رادەگیرا، بەڵام ئەمساڵ کراوە بە ٢٠ رۆژ، کە ئەم بڕیارە زیانێکی زۆر دەگەینێتە خەڵک، چونکە لەو ماوەیە هیچ مامەڵەیەک خەڵک بەرێوە ناچێت".
ڕوونیشیکردەوە، فەرمانبەرانی ئەم فەرمانگەیە دەوامی خۆیان دەکەن، بەڵام مامەڵەی هاوڵاتیان وەرناگرن.