مام ڕۆسته‌م: هەواڵی دەست لەكاركێشانەوەكەم راستە
مام رۆسته‌م هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و بزوتنه‌وه‌یه راده‌گه‌یه‌نێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه ته‌نها خۆی نییه و خه‌ڵكێكی زۆر له‌گه‌ڵیدا وازیان له‌گۆڕان هێناوه.
مام ڕۆسته‌م، هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لێدوانێكیدا به‌سایتی خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕاستن.
وتیشی: "مه‌م جوڵێنن له‌سه‌ر چی وازم هێناوه، چونكه زۆرین و خه‌ڵكێكی زۆری دیكه وازیان له گۆڕان هێناوه".
باسی ئه‌وه‌شده‌كات، وازهێنانه‌كه‌ی نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جارێكی تر په‌یوه‌ندی به ڕیزی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه بكات.
له‌لێدوانێكیشیدا بۆ سایتی باس‌نیوز، مام رۆسته‌م رایگه‌یاندووه: كه له گۆڕاندا نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه نییه، ته‌نیا وه‌ك مزگه‌وتێكی دوو ده‌رگایه له‌و ده‌رگایه ده‌چیته ژووره‌وه و له‌وه‌ی دیكه ده‌رۆیه ده‌ره‌وه.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، به ھۆی نیگه‌رانی له گۆڕان وازی ھێناوه، وتیشی: "نه‌بووم به یه‌كێتیی ته‌نیا وازم له گۆران ھێنا".
PM:05:09:23/08/2014