بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشكردنی نەوتی سپی لەنێو سەنتەری شاری هەولێر دەستپێبکات.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" داوامان کردبوو کە دابەشکردنی نەوتی سپی پێش مانگی (١٢) لەناو شارەكان دابەشبکرێت، بەڵام لەبە چەند هۆکارێک دواكەوت".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا، لە سەنتەری شاری هەولێر دهست به دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دهكرێت.