لە داخستنی بازاردا دۆلار نرخێکی بەرزی پێوانەیی تۆمار کرد

لە بەیانی ئەمڕۆوە سێ شەممە دۆلار نرخێکی بەرز تۆمار دەکات و چەند جارێک بەرزتربۆتەوە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخێکی پێوانەیی بەرزی تۆمار کرد کە تا ئیستا هاوشێوەی ئەو نرخەی تۆماری نەکردووە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بەرزبوەوە بۆ ١٥١ هەزار دینار، لە کاتێکدا لە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبوەوە بۆ ١٦٠ هەزار دینار، بەیانی بە ١٥٧ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بەرزبوەوە بۆ ١٨٥ هەزار دینار، بەیانی بە ١٨٣ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەن بە ٣ هەزار و ٨٩٣ دینار.




PM:05:29:13/12/2022