حكومەتی عێراق: 400 ملیارەكە بۆ مووچە تەرخان بكرێت


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 400 ملیار دینار شایستەی دارایی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، بڕیاردرا پاڵاوگەی دیوانییە پەرەی زیاتری پێبدرێت و توانای بەرهەمهێنانی زیاد بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەبودجەی ساڵی 2023دا پارەی بۆ تەرخان دەكرێت كە بەهۆیەوە 2500 هەلی كار دەڕەخسێنێت.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا 400 ملیار دینار بەمەبەستی تەواوكردنی مووچە بۆ دوو مانگی كۆتایی ئەمساڵ رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت.




PM:07:52:13/12/2022