گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل رایانگه‌یاند که چوار رۆژه هێرشی رزگارکردنی شاری شه‌نگالیان ده‌ستپێکردووه‌و چه‌ندین شوێنیان پاککردۆته‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه جووڵه‌ی نه‌کردووه‌و ته‌نها ته‌ماشا ده‌کات.
جێگری مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان خێری شه‌نگالی له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ سپی میدیا ئه‌م زانیاریانه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستن گه‌ل پشتڕاستده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت " له شه‌نگاله‌وه تا جه‌زعه‌و له‌وێوه بۆ ته‌لکۆچه‌ر پێشمه‌رگه هیچ پێشره‌ویه‌کی نه‌کردووه‌و دوا جێگای ئه‌وان نزیک ته‌لکۆچه‌ر گوندی قاهیره‌یه که پێشمه‌رگه هه‌ر له سه‌نگه‌ری به‌رگیدایه نه‌ک هێرش، به‌ڵام یه‌کینه‌کانی پاراستن گه‌ل چوار رۆژه له جه‌زعه که شوێنێکی ستراتیژیه و هێڵی ئاواره‌کانی سه‌ر چیای شه‌نگالی پێدا ده‌روات، شه‌ره له‌نێوان یه‌کینه‌کان و چه‌کدارانی داعشدا".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد به‌درێژایی ئه‌و چوار رۆژه‌ی شه‌ڕی نێوان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و چه‌کدارانی داعش زیاتر 150 چه‌کداری داعش کوژراون و چه‌ندان شه‌ره‌ڤانانی یه‌کینه‌کان شهیدبوون.
ناوبراو له‌سه‌ر رۆڵی بۆردومانی فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وتی" ئه‌مرۆ له سکیله چه‌کدارانی داعش کێڵگه‌یه‌کی به‌خێوکردنی مریشکیان کردبوو به بنکه‌ی خۆیان و فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌سه‌ختی لێیان دان و به‌ده‌یانیان لێ‌کوشتن و که‌س له‌و بنکه‌یه‌ی داعش راگاری نه‌بوو".
شه‌نگالی وتیشی " هه‌ر ئه‌مرۆ جارێکی تر فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له باشوری شاخی شه‌نگال له بنکه‌یه‌کی چه‌کدارانی داعشیان له ناوچه‌ی حیاڵێ دا‌و زه‌ره‌ری گه‌وره‌یان پێگه‌یاندن".
هاوکات فراتنیوز بڵاویکرده‌وه گه‌ریلاکانی HPG و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژن YPJ له‌هه‌وڵی ڕزگارکردنی شه‌نگالدان و بۆ ئازادکردنیشی چه‌ند جارێک هێرشیان کروه‌و چه‌ندین ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری شه‌نگالیشیان له چه‌کدارانی داعش پاککردوه‌ته‌وه و زیاتر له 100 چه‌ته‌ی داعش له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه له‌سنوری شه‌نگال کوژراون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی که فرات نیوزی راگه‌یاندووه که له ئێستادا له نزیک قه‌زای شه‌نگال له‌نێوان گه‌ریلاکان و چه‌ته‌کانی داعشدا پێکدادان هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌کان ده‌رنه‌که‌وتون به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌کانه‌وه.