لە هەولێر دەوامی فەرمانگەیەک بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت

بەهۆی هاتنی ساڵی نوێ دەوامی فەرمانگەیەک لە پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت و مامەڵەی هاوڵاتییان رایی ناكرێت.

دادنووسی یەكەمی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" ئاگاداری پارێزەر و هاوڵاتییان دەکەینەوە، مامەڵەی هاوڵاتییان لە ١٨ی ١٢ تاوەكو ٢ی ١ی ٢٠٢٣ رادەگیرێت، ئەویش بە مەبەستی جەردی کۆتایی ساڵ". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانبەران دەوامی خۆیان دەکەن تەنها مامەڵەکانی هاوڵاتییان رای ناکەن، بەڵکو تەنها کاری جەردی کۆتایی ساڵ دەکرێت. 



PM:01:36:14/12/2022