سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین حیزبی کوردی لوبنانی که حیزبی (وه‌لای نیشتمانی)یه رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی لوبنان په‌یوه‌ندیان کردووه به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه بۆ شه‌ڕکردن دژی داعش.
محه‌مه‌د عمیرات سه‌رۆکی حیزب وه‌تی وتی" ئه‌و گه‌نجانه به‌دستپێشخه‌ری خۆیان ده‌رۆن و ده‌بن به پێشمه‌رگه".
ئه‌و وتی "ره‌نگه کوردانی لوبنان جیاوازییان هه‌بێت له‌بیرورادا له‌گه‌ڵ ئه‌وان، به‌ڵام ده‌چن به‌رگری له خاک و که‌سوکارو گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن".
عومه‌یرات باس له‌وه ده‌کات که له لوبنان چه‌ندین جار هاوشێوه‌ی ئه‌مه روویداوه که لو‌بنانیه‌کان بۆ پاڵپشتی له هاوزمان و نه‌ته‌وه‌و تافه‌که‌یان چوونه‌ته وڵاتانی تر بۆ جه‌نگ کردن.
محه‌مه‌د عمیرات باس له‌وه ده‌کات که کوردی لوبنان ژماره‌یان ده‌گاته 124 هه‌زار هاوڵاتی و زۆربه‌یان له به‌یروت ده‌ژین و 25 هه‌زاریان ته‌مه‌نی یاساییان تێپه‌ڕاندووه وا ته 21 ساڵ و مافی خۆ کاندیدکردن و هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه، له‌بنه‌ره‌تدا هه‌ندێكیان کوردی تورکیان و هه‌ندێکی تریا کوردی عێراقن.