کەشناسی هەرێمی پێشبینی دەکات ئەمرۆ پێنج شەممە جارێکی تر ئێوارەکەی هەور ئاسمان بگرێتەوەو لە هەندێک ناوچە تاوەباران و لە هەندێک ناوچەی تر نمە باران ببارێت.
کەشناسی باری کەشوهەوای پێنج شەممە بەم جۆرە دەبێت:
کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە بارانی کەمی پچر پچر هەیەو، لەناوچە کانی باشوورو رۆژئاوای شاری سلێمانی و، باکووری شاری کەرکوک ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە.
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ١٠-٢٠ کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ١-٢ پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین / لە نێوان ٧-٩ کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبێت:
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەگۆڕێت
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ١٠-١٥ کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆر ئاوا دەگۆرێت .
مەودای بینین / لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:١٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٢٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٤ پلەی سیلیزی
سۆران:١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٢ پلەی سیلیزی