بانکی ناوەندیی ئەمریکا رۆژی رابردوو سوودی بانکی بە رێژەی ٠٥،.٪ بەرزکردەوە، بەوەش نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بۆ ١٨٠٠ دۆلار دابەزی.
نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ تاوەکو پێش راگەیاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە تاوەکو ١٨٤٢ دۆلاریش بەرزببووەوە، بەڵام لێدوانەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، پێش ئەوەی کۆتایی بە بەرزکردنەوەکانی سوودی بانکی بهێنن، جارێکی دیکەش سوودی بانکی بەرزدەکەنەوە بووە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.
بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دراوەکانی دیکە و بەوپێیەش نرخی زێڕی دابەزاند.
نرخی یەك ئۆنسی زێڕ بە ١٧٩٠ دۆلار دانراوە.
نرخی زێر وەک سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر دایناوە:
مسقاڵێک زێڕ عەیاری ٢١ بە ٣٩٠ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕ عەیاری ١٨ بە ٣٣٥ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕ عەیاری ٢٤ بە ٤٤٠ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕ عەیاری ٢٢ بە ٤٠٥ هەزار دینارە.