نرخی دۆلار گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا هات


بانكی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری دابەزاند و بە هەزار و ٤٥٠ دینار بۆ یەك دۆلار لە بانكەكاندا جێگری كرد.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق نرخی دۆلاری لە بانكەكاندا دابەزاند و یەك دۆلار بەرامبەر بە هەزار و ٤٥٠ دینارە و بەوەش ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دەبێت بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمدا بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە ١٤٨ هەزار دینارەوە گەیشتووەتە سەر ١٥٢ هەزار و ٦٥٠ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێك.




PM:02:44:15/12/2022