فرۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا ئەمرۆش لەسنوری ناوچەی زومار بۆردومانی چەند بنکەیەکی سەربازی داعشیان کرد.
سەرچاوەیەکی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی زومار بە سپی میدیای راگەیاند" ئەمڕۆ ٢٤ ی ئاب کاتژمێر ١٠:٥٠ بەیانی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا خاڵێکی پشکنینی چەکدارانی داعشیان لە گوندی (حنکە) بۆردومان کرد".
بەپێی سەرچاوەکەی سپی لەم بۆردومانەی ئەم بنکەیەدا ٥ چەکداری داعش کوژران.
لەو قٶڵەوە بەپێی سەرچاوەکانی هێزی پێشمەرگە نزیکەی ١٠ کم ماوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناحیەی زومار.