بەیانی ئەمرۆ شەممە نرخی دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخەکەی بە جێگیری مایەوە، بەڵام هەریەک لە بەهای یۆرۆ و پاوەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕەکانی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٩ هەزار و ٣٠٠ دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ١٦١ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٢ هەزار دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ١٨٦ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٨٧١ دینارە.