نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢
تا ئێستا بە تەواوی یەکلایی نەبۆتەوە کە حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بۆ پاڵپشتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەم هەفتەیەدا دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
سبەی، یەک شەممە ١٨ ی کانوونی یەکەم وەک چەند بەرپرسێکی کورد لە بەغدا رایانگەیاندبوو کە یەک شەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٤٠٠ ملیار دینارەکە دەنێرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم لە هەولێر، بەپێی زانیاریەکانی " سپی " گەر سبەی بەغدا ئەم کارە ئەنجام بدات، ئەوا حکومەتی هەرێم لەو ماوەیەدا کە ماوە بۆ کۆتایی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکات.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " گەر لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەو پارەیە لەلایەن حکومەتی بەغداوە رەوانەی هەولێر نەکات، ئەو دەمە دابەشبوونی مووچەی مانگی ١٢ دابەشناکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ سەرەتای مانگی داهاتووی ساڵی ئایندە ٢٠٢٣.
لە کاتێکدا ئاماژە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ دەکرێت، بەلآم تا ئێستا بەتەواوی مووچەی مانگی ١١ ی سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی هەرێم دابەشنەکراون و، بەپێی خشتە مووچەی راگەیەندراو کۆتایی ئەم هەفتەیە دابەشدەکرێت.
PM:09:50:17/12/2022