ئێران دوو تۆڕی كۆمەڵایەتی دادەخات


میدیای ئێرانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئەو مۆڵەتە تەواو بوو كە دەسەڵاتدارانی تاران بۆ كۆمپانیای مێتا دایاننابوو لە بارەی داخستنی تۆڕەكانی ئینستاگرام و واتسئاپ.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی، ئەگەر ئەو كۆمپانیایە وەڵامی داواكارییەكانی ئێران نەداتەوە، ئەوا پلاتفۆرمەكانی ئینستاگرام و واتسئاپ بۆ هەمیشە لە ئێران دادەخرێن.

سەنتەری نیشتمانی بواری ئینتەرنێت لە دوو نامەدا بۆ كۆمپانیای مێتا ئاماژەی بە كۆتایی وادەكە كردووە.

چەند رۆژێك پێش ئێستا، وەزیری ناوخۆی ئێران، ئەحمەد وەحیدی، رایگەیاند، كار بۆ راگرتنی ئەو جیهانە گریمانەییە بە شێوەیەكی هەمیشەیی دەكەین.





PM:08:49:18/12/2022