ھەدەپە ژنێك بۆ سه‌رۆكى داهاتووی توركیا كاندید ده‌كات

هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا هاوسه‌رۆكى پێشووى گه‌وره‌ شاره‌وانى ئامه‌د کاندید دەکات.

ئیسماعیل سایماز ڕۆژنامەنووسی دیاری تورکیا لە نوسینێکدا ڕایگەیاند" پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) گوڵته‌ن کشاناک پەرلەمانتار و هاوسەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی ئامەد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی تورکیا کاندید دەکات". 

گوڵتەن کشاناک لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (٢٠١٦)وە لە زیندانە، جگە لەوەی لەسەر دۆسیەی کۆبانێ دادگایی دەکرێت، بەڵام هێشتا دادگا هیچ بەڵگەیەکی دژ بەناوبراو نەخسۆتەڕوو.

کشاناک لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری خارپێتی باکوری کوردستان لە دایکبووە، کوردى زازایە و هاوسەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی ئامەد بووە، هەروەها بۆ دوو خول ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بووە.



AM:09:02:19/12/2022