بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار و بەهای سەرجەم دراوەکانی دیکە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی زیاتر گۆڕانکارییان بەسەردا هات و ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزارو ٧٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥١ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٥٨ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٣ هەزارو ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٨٢ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزارو ١٠٠ دینارە، دوێنێ بە ٨ هەزار و ٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٨٥١ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ٣ هەزار و ٧٩٠ دینار بوو.