چەکدارانی داعش لە دوو قٶڵەوە لە خوارماتوو دەستیان بە هێرش کردووە، بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت" لوتیان شکا".
بەرپرسی مەڵبەندی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی کوردستان مەلا کەریم شوکر بە سپی میدیای راگەیاند " لە کاتژمێر ٨:٤٠ ئەمشەوە داعش لەچەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردۆتە سەر بنکەکانی پێشمەرگە، بەڵام یەک مەتر نەهاتوونەتە پێشەوە".
مەلا کەریم وتی " لە هەردوو قۆڵی یاریگاکەو قۆڵی غەسالەکەوە دەستی بە هێرشکردووە، تا ئێستا شەر بەهەموو چەکێک بەردەوامە، بەڵام یەک هەنگاو نەهاتوونەتە پێشەوە".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتی " ورەی هاوڵاتیانی دووز گەیشتۆتە ئاستێک بەسەدانانیان خۆیان بەستووەو بە چەکی خۆیانەوە هاتوونەتە بەرەکانی شەڕ و بارەگای حیزبە کوردستانییەکان".
ئەو وتی " ئەمجارەش چەکدارانی داعش وەک جارانی پێشوو دەشکێنین".