ژمارەیەك بەرپرسی باڵا لەسەر كار لادران


وەزیری ناوخۆی حكومەتی عێراق، بڕیاریدا ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ناو وەزارەتەكەی بگۆڕێت.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، عەبدولئەمیر شەمەڕی، وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە لیوا حەیدەر فەخری وەك بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەكان دەستنیشان بكات، هەروەها لیوا قاسم محەمەد عجە لەو پۆستە لابدات و بیگوازێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پشكنینی بەڕێوەبردن و پیشەیی.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاكان، بەڕێوەبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری هێزە ئەمنییەكانی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی دامەزراوەكان، بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ئیداری و دارایی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی شوێنەواری گۆڕیوە.

جگە لەوانەش وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە لیوا عەواد خەلیل لە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا بۆ پۆستی بەڕێوەبەری پشكنینی ئیداری و پیشەیی بگوازێتەوە.




PM:10:00:20/12/2022