وەزارەتی گوستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ بە گشتی ئاسمان هەور دەبێت و سبەینێش نمە باران دەبارێت.
وەزارەتی گواستنەوە كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بەم شێوەیە بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ 21- 12- 2022
كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ ( 10 - 15 ) كم/ك دەبێت.
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 22 - 12 - 2022
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و لەهەندێ كاتدا هەوری تەواو دەبێت ، لەگەل ئەگەری نمە باران لەهەندێ ناوچەكانی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە لەكاتەكانی ئێوارەدا .
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكوری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر: 16، سلێمانی : 14، دهۆك : 15 ، كەركوك : 18 ، هەڵەبجە : 14 ، زاخۆ: 15، سۆران: 10 ، گەرمیان : 20 ).