بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ نرخی دۆلار لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی وەك خۆی ماوەتەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٣٠٠ دینارە، دوێنێش بەهەمان نرخ بووە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینار، دوێنێ بە ١٥٩ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٢ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٨٨٠ دینارە.