حکومەت خۆی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ ئامادە دەکات


سەرجەم گەنجینکان لە هەرێمدا ئاگادارکراونەتەوە کە لیستی مووچەی مانگی ١٢ ی ئەمساڵ ئامادە بکرێت بەر لە ساڵی نوێ و ئەگەری زۆر هەیە مووچەی پێش جەژنی سەری ساڵ دابەشبکرێت. 

بەپێی ئەو زنیاریانەی دەست  ماڵپەری " سپی " کەوتووە داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكان کراوە، لیستی مووچەیان ئامادە بکەن و بڕی مووچەی وەزارەتەكان لەسەرجەم گەنجینەكان كۆدەكرێـنەوە و دەخرێنە بەردەم وەزیری دارایی تا بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ بدرێت.

لەگەڵ ئەم خۆ ئامادەکردنەدا پێشبینی دەکرێت کە ئەو رۆژانەی حکومەت دایناوە بۆ پشوو، لەکاتی بڕیار دان لەسەر دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە، لە بانکەکان و بەرێوەبەرایەتی خانەنشینان دەوام بکرێت و پشووەکە هەوەڵشێنرێتەوە.

هاوکات حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی چاوەروانی گەیشتنی ٤٠٠ ملیارەکەی بەغدایەوەو ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازی لەو بڕیارەی بەغدا کرا. 




PM:07:50:21/12/2022