ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت، كوردەكانی فەڕەنسا بونەتە ئامانجی هێرشێكی قێزەون لە دڵی پاریس، ئەون بیریان لای قوربانییەكان و خێزان و ئازیزانیانە، پێزانینمان هەیە بۆ ئازایەتییان.
ئەمڕۆ بەهۆی تەقەكردن لە بەردەم ناوەندێكی رۆشنبیری كورد ئەحمەد كایا لە پایتەختی فەڕەنسا، سێ كەس كوژراون و سێ كەسی دیكەش برینداربون، كە سەرجەمیان كوردی باكوری كوردستانن، دواتریش هێرشبەرەكە دەستگیركراوە، كە هاوڵاتییەكی تەمەن 69 ساڵە.
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە تویتێكدا بڵاویكردەوە "كوردەكانی فڕەنسا بونەتە ئامانجی هێرشێكی قێزەون لە دڵی پاریس، بیرمان لای قوربانییەكان و خێزان و ئازیزانیانە".