کەشناسی هەرێم: لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

کەمێک پێش ئێستا بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و دەڵێت" باران بارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێکی کەمیش هەیە لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە هەموو ناوچەکان، بەڵام کاریگەریەکەی لە ناوچەکانی سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت وە لە بارێزگای دهۆک و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات، پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (٢ تا ٤) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر، خێراى با (٥– ١٠)  کم دەبێت بە ئاراستەی باکورى خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

دەستەی کەشناسی هەرێم باس لەوەش دەکات، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەم دەبێتەوە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، خێراى با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی با  باشورى خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 



AM:10:37:24/12/2022