كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بۆ مانگی داهاتوو دواخرا

‌سلێمانی‌
له‌سه‌ر داوای‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ جارێكی‌ تر كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ 4ی‌ مانگی‌ داهاتوو دواخرا.


ئه‌مرۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەو بریاریاندا جارێكی‌ تر كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا بۆ 10 رۆژی‌ تر دوابخه‌ن، لەسەر داوای یەکێتیش جارێكی‌ تر کۆبونەوەکە دواخرا.


پێشتریش، بەهۆی یەکلایی نەبونەوەی یەکێتی له‌سه‌ر پێشنیار و رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان، کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان دواخرایەوە.




PM:01:26:25/08/2014