13 وەزیر فۆڕمی فۆڕمی ده‌ستپاكییان پڕكردووه‌ته‌وه
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری ئه‌و به‌رپرسانه بڵاوده‌كاته‌وه كه له سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فۆرمی ئاشكردنی سامانه‌كانیان پڕكردۆته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: تا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی (25/8/2014) ژماره‌ی ئه‌و فۆرمانه‌ی بۆ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و په‌رله‌مانی كوردستان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌وشێوه‌یه:
له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له كوردستان ژماره‌ی ئه‌و فۆڕمانه‌ی بۆ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی گه‌راندۆته‌وه (761) فۆڕم بووه كه بریتیین له فۆڕمه‌كانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادوه‌رانی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان و گشت دادوه‌ران و لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌رییه‌كان و پله تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به میلاكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری.
سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ی ئه‌و فۆڕمانه‌ی بۆ ده‌سته‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه (165) فۆڕم بوه كه بریتین له فۆڕمی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان و گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان كه ژماره‌یان (51) ڕاوێژكاره ( له خولی چواره‌می په‌رله‌مانیش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و (1) ڕاوێژكار تا ئێستا فۆڕمه‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه).
له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی (80) فۆڕمی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناردووه، به‌ڵام تائێستا ته‌نها سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی بۆ ده‌سته ئاشكرا كردووه.
له‌باره‌ی ئاماری گه‌راندنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی به پێی پلانی خۆی فۆڕمی بۆ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كابینه‌ی هه‌شته‌م و پله تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان ناردووه (ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش كه ماون به‌رده‌وامین له ناردنی فۆڕم بۆیان به پێی پلانی ده‌سته).
ئاماره‌كان:
- له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌م:
(13) وه‌زیری كابینه‌ی هه‌شته‌م فۆڕمی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه ده‌سته، كه بریتین له:
1. وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان.
2. وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون.
3. وه‌زیری ته‌ندروستی.
4. وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
5. وه‌زیری دارایی و ئابوری.
6. وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی.
7. وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
8. وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان.
9. وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.
10.وه‌زیری كاره‌با.
11.وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار.
12. وه‌زیری پلان دانان.
13. وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان.
- له‌سه‌ر ئاستی پله تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان:
- وه‌زاره‌تی كاره‌با/ (15) فۆڕم.
- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی / (6) فۆڕم.
- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن/ (10) فۆڕم
- له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت:
- ده‌زگای گشتی كاروباری مین/ (15) فۆڕم.
- فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستان/ (6) فۆڕم.
ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نین له فۆڕمی به‌رژه‌وه‌ندیه داراییه‌كان و به‌وشێوه‌یه‌ش فۆرمه‌كان گه‌راوه‌ته‌وه:
ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی/ (4) فۆڕم
كه بریتین له فۆڕمی سه‌رۆكی ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته.
هاوكات دیوانی چاودێری دارایی: (12) فۆڕم
كه بریتین له فۆڕمی سه‌رۆكی دیوان و هه‌ڵگرانی پله تایبه‌ته‌كانی میلاكی دیوانی چاودێری دارایی.
ئه‌م ئاماره بریتییه له زانیاریه فه‌رمیه‌كانی به‌شی به‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وا له فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت له ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی تا ڕێكه‌وتی (25/8/2014) و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له كاتی خۆیدا ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت.
PM:02:11:25/08/2014