وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت" هه‌نگاوی باش بۆ گۆڕانكارییه‌كان له پۆسته‌كانی نێو حكومه‌ت نراوه".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (کاربەڕێکەر) ئەمڕۆ یەکشەممە له كۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" گفتوگۆ له نێوان پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پۆسته حكومییه‌كاندا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی باش نراوه".
ئاماژەی بەوەشکر" چه‌ند ناوێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زیرێك له‌ناو كابینه‌ی نۆیه‌م پێشنیاركراون، رێباز بێركۆتی بۆ پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشنیازكراوه و ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری بۆ شوێنی خالید شوانی پێشنیازكراوه".
وتیشی" دوای پەسەندکردنی گۆڕانکارییە وەزارییەکانیش، گۆڕانکاری لە پۆستی بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکانیش دەکرێت و ئەوانەی پێویست بکات بگۆڕدرێن دەگۆڕدرێن".
هەروەها لای خۆشیەوە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروبارری ئایینی ڕایگەیاند" لە دوای سەری ساڵ لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە و ئەو كێشە بچووكانە چارسەر بكەین، چونكە كێشەكان ئەوە نین بڵێین چارەسەر ناكرێن یان گرفتی گەورە دروست دەبن".
جەختیشی كردەوە، تیمی وەزاری پارتی و یەكێتی بەردەوام لە پەیوەندی و هەماهەنگیدان و هەندێ كێشە لە میانی كاركردندا دروست بوون، كە كێشەكان زیاتر سیاسین و هاتوونەتە ناو حكومەتەوە.