کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات، لە سبەینێوە كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی هەرێم گۆڕانكاری بەسەردادێت و تەم و مژ دروست دەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" تا كاتەكانی ئەمشەو بارانبارینی پچڕ پچڕ و مامناوەند لە ناوچەی جیاجیادا بەردەوامی دەبێت و كاتەكانی شەو بۆ پێش نیوەڕۆی سبەی دووشەممە بەھۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ ئەگەری دروستبوونی تەم و مژ بە چڕی جیاواز لە زۆربەی ناوچەكاندا ئەبێت".
دەشڵێت" سبەینێ كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و لە كاتەكانی نیوەڕۆوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەھەور، پلەكانی گەرماش بە جێگیری ئەمێنێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (٥ - ١٠)كم بە ئاڕاستەی باكووری ڕۆژھەڵاتەوە".