بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت گەشتی دەرەوە بكەن و پێویستیان بە كڕینی دۆلارە دەتوانن بە چەند رێكارێك بڕی ١٠ هەزار دۆلار لە بانكەكە بكڕن.
بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت گەشتی دەرەوەی وڵات بكەن و پێویستیان بە دۆلارە دەتوانن سەردانی یەكێك لە لقەكانی بانكەكە بكەن و بڕی ١٠ هەزار دۆلار لە بانكەكە بكڕن.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، رێكارەكانی فرۆشتنی دۆلار لەرێگەی دروستكردنی ماستەركاردێكی تایبەت بەو هاوڵاتییە دەبێت و پێویستە پاسپۆرت و بەڵگەنامەكانی دیكەی لەگەڵ خۆیدا بهێنیت.
ئەمڕۆ یەكشەممە بەهای ١٠٠دۆلار لە بازاڕی دراوەكانی هەرێم تاوەكو نزیكەی ١٥٥ هەزار و ٤٠٠ دینار بەرزبووەوە ، لە كاتی داخسنی بازاڕدا بۆ ١٥٤ هەزار و ٣٥٠ دینار دابەزی .