پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی دینارەوە دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.
چەند میدیایەكی عێراقی ئەمڕۆ بڵاویانكردەوە، مستەفا ساڵح موخیف پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی دینارەوە، دەستی لەكاركێشایەوە كە ئەوەش بۆ دەستوەردانەكان لە كاروبارەكانیدا دەگەڕێتەوە.
موخیف سەر بە رەوتی سەدرییەكانە و دەستلەكاركێشانەوەشی لێكەوتەی زۆری دەبێت لەسەركابینەكەی سودانی بەتایبەت ئێستا لەتەنگژەی داراییدایە.
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینی زۆری بەخۆوە بینی، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ نرخی دینار كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە 155 هەزار دینار، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمی هەواڵەكەیان پشتڕاست نەكردۆتەوە.