کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ ئاشکرا دەکرێت
هەرچەندە پێشبینی دەکرا بەغدا ٤٠٠ ملیار دینارەکە بنێرێت بۆ هەرێم و پێش هاتنی سەری ساڵی نوێ دەستە بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢ بکرێت، بەلآم نە بەغدا پارەکەی نارد و نەحکومەتی هەرێمیش لە داهاتی کۆکراوەی خۆی دەستی بە دابەشکردنی کرد، لە ئێستادا پێشبینی دەکرێت لەگەڵ کردنەوەی دەوامی فەرمی دەست بە دابەشکردنی ئەو مووچەیە بکرێت.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی " سپی " کە لە سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێمەوە دەستی کەوتووە، پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دوای کردنەوەی دەوامی فەرمی دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٢ بکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێم چەندجارێکە بەڵێنی داوە ٢٥ ی هەموو مانگێک مووچە دابەشبکرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانە پارەکەی بەغدا دواتر بکەوێت، یان لەگەڵ کردنەوەی دەوامدا لە هەفتەی داهاتوودا بگات، حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچە.
دوای گەیشتنی پارەکە کە بۆتە راستەیەک کە بەغدا ئەم پارەیە دەنێرێت، ئەگەر زۆرە حکومەتی هەرێم بگەڕێتەوە سەر دابەشکردنی مووچە لە ٢٥ ی هەموو مانگێکدا.
AM:10:53:29/12/2022