یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ هاوردە و هەناردەكردنی كاڵا لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ هەرێم زیادیكردوە و لەمساڵدا بە بەهای 16 ملیار دۆلار كاڵایان هاوردەی كوردستان كردوە.
مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا ریگەیاند، ئەمساڵ بە بەهای 16 ملیار دۆلار كاڵا لەدەرەوەی وڵاتەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان كراوە، لەناو ئەو كاڵایانەش خواردن و خواردنەوە لە پلەی یەكەمدا دێن و لە پلەی دوەمیشدا كەرەستەی بیناسازی دێت كە زۆرترین كاڵایان هاوردەی كوردستان كراوە.
ناوبراو روونیكردۆتەوە، لەناو ئەو وڵاتانەی زۆرترین كاڵای لێوە هاوردەكراوە، توركیا لە پلەی یەكەمدا دێت و ئێران و چینیش لە پلەكانی دوەم و سێیەمدا دێن كە بازرگانانی هەرێمی كوردستان زۆرترین كاڵا لەو وڵاتانەوە هاوردەی كوردستان دەكەن.