هاوڵاتییەک بەهۆی دەستكاریكردنی چەكێكی دەمانچەوە بە سەختی بریندار دەبێت

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی دەستكاریكردنی چەكێكی دەمانچەوە، گەنجێكی تەمەن (٢٤) ساڵ بریندار بوو". 

بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە" ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە لە ناو بازاڕی هەڵەبجە و لە چایخانەیەكدا لە ئەنجامی دەسكاریكردنی چەكێكی جۆری دەمانچەی توركی، گەنجێكی تەمەن (٢٤) ساڵ بە ناوی (ژیار حسێن مەحمود) پیشە چایچی و دانیشتوی هەڵەبجە، گەڕەكی سەرا بریندار دەبێت لەبەر سەختی برینەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هاوڕێیەكی كە خاوەنی دەمانچەكەیە بە ناوی (ا م ج) تەمەن (٢٢) ساڵ بەپێی ماددەی (٤١١)ی یاسای سزادانی عێراقی بەند كرا، لە ئێستاشدا دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ ڕوداوەكە ڕێكخراوە.



AM:12:03:30/12/2022