بایک : ئامانجی داعش پەكەكەیە
جه‌میل بایک
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK پێیوایە که ئامانجی ریشه‌یی داعش ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورده و دەڵێت :" زیاتر له‌دژی ئێمه شه‌ڕده‌کات . ئامانجی PKK یه . چونکه تاکه ته‌ڤگه‌ر که هه‌وڵده‌دات له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌لته‌رناتیف ئاوا بکات PKK یه ، PKK به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئه‌و مۆدێله‌ی له‌رۆژئاوای کوردستان نیشانی هه‌موو که‌س دا . بۆیه ئامانجی رێشه‌یی داعش شۆرشی رۆژئاوای کوردستان و هێڵی PKK یه ، به‌گشتیش گه‌لی کورده ."
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان له‌به‌شی دووه‌مینی دیمانه‌یه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن ، له‌باره‌ی تێکۆشانی ئازادی له‌شه‌نگال و به‌تایبه‌ت شه‌ڕی ژن له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه له‌دژی گروپه چه‌ته‌کانی داعش هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت . بایک راگه‌یاند که ئه‌وه‌ی له‌رووی پراکتیکیه‌وه به‌دیده‌کرێت تائێستا داعش له‌دژی ده‌وڵه‌ته‌کان نه‌که‌وته ناو شه‌ڕێکی جدی و ده‌ستنیشانی کرد که داعش به زۆری له‌دژی ئۆپۆزسیۆنه‌کان شه‌ڕده‌کات .
بایک راگه‌یاند که ئامانجی ریشه‌یی داعش ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورده و ووتی :" زیاتر له‌دژی ئێمه شه‌ڕده‌کات . ئامانجی PKK یه . چونکه تاکه ته‌ڤگه‌ر که هه‌وڵده‌دات له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌لته‌رناتیف ئاوا بکات PKK یه ، PKK به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئه‌و مۆدێله‌ی له‌رۆژئاوای کوردستان نیشانی هه‌موو که‌س دا . بۆیه ئامانجی رێشه‌یی داعش شۆرشی رۆژئاوای کوردستان و هێڵی PKK یه ، به‌گشتیش گه‌لی کورده ."
جه‌میل بایک راگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ئه‌وان موداخه‌له‌ی ئه‌و دۆخه‌ی شه‌نگالیان نه‌کردایه و کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجامدرابا ئه‌وا نه مرۆڤایه‌تی ، نه کورد ، نه حکومه‌تی هه‌ولێر و نه PDK ش نه‌یانده‌توانی باجی ئه‌و تاوانه بده‌ن و ووتی:" چونکه PDK له‌وێ هه‌بوو ، هه‌رچه‌نده له‌سه‌رناوی حکومه‌ت له‌وێ بوو ، به‌ڵام هێزی PDK له‌وێ هه‌بوو ، PDK له‌شه‌نگال ده‌سه‌ڵاتداربوو . ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵکوژی رووی بدایه ، هیچ هێزێک له‌وانه نه‌یانده‌توانی باجی بده‌ن . ئه‌وا له‌به‌رده‌م مێژوو تاوانبار ده‌بوون . ئه‌وه‌ی راستی بێت ئێمه که‌رامه‌تی سیاسه‌تی کوردمان قورتارکرد ، ئێمه که‌رامه‌تی حکومه‌تی هه‌ولێر و PDK مان قورتارکرد، ئێمه که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تیمان قورتارکرد ، هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌موو که‌سێک سوپاس بکات ."
هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK راشیگه‌یاند که ئه‌وان ناده‌خوازن به‌ته‌نیا خۆیان له‌دژی داعش شه‌ڕبکه‌ن ، به‌ڵکو ده‌خوازن له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزکان به‌یه‌که‌وه له‌دژی داعش شه‌ڕبکه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌ژێر فه‌رمانداریه‌کی هاوبه‌ش به‌رێوه‌بچێت .
PM:09:18:25/08/2014