کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێ رۆژی چوار شەممە ٤ ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢.

میدیای رووداو بڵاویکردەوە رۆژی ٤ی کانوونی دووەم دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

ماڵپەڕی " سپی " رۆژی پێنج شەممە بڵاویکردەوە کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢.

دابەشکردنی مووچە لە کاتێکدایە کە ئەم مانگە ٩ رۆژ دواکەوتووەو، حکومەتی چەند جارێک بڕیاری داوە کە ٢٥ هەموو مانگێک مووچە دابەشبکات، دواتر بەبێ هیچ راگەیاندنێک دابەشکردنی مووچەی چووە سەرەتای مانگە تازەکان، بەڵام ئەم مانگە ئەو کاتەشی تێپەڕاند.




PM:09:13:30/12/2022