ئەو شوێنانەی داعش ئافرەتانی ئێزیدی بۆ بردوە ئاشكرا دەكرێت

‌کوردانی ئاوارەی ئێزیدی لە چیای شەنگال
بەپێی زانیارییەكان چەكدارانی داعش كچ‌و ژنە ئێزیدییەكان كە لەقەزای شەنگال رفاندونی بەرەو سوریا براون یان لەلایەن چەند وڵاتێكی عەرەبییەوە كڕدراون.

لەمبارەیەوە خەیری بۆزانی بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند:" زانیاری ئەوەمان پێگەیشتووە کە بەشێک لەو کچ و ژنە ئێزدیانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون، بەرەو سوریا براون".
وتیشی: بەپێی زانیارییەکانمان، داعش بەشێک لەو کچ و ژنە ئێزدییانەی بەرەو شاری حەسەکە لەڕۆژئاوای کوردستان بردووە، کە لەژێر دەستەڵاتی خۆیاندان.

ھاوکات شلێر باپیری، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی لەدیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، ئاشکرایکردووە، بەشێک لە ژنانی ڕفێندراوی ئێزدی، لەلایەن داعشەوە بە وڵاتانی سعودیەو ئیمارات فرۆشراون.

شلێر باپیری لەمیانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، وتی:" داعش ئەوەندەی بیرو خەیاڵی لای جیھادی نیکاحە، ئەوەندە بیری لەشتی دیکە نەکردۆتەوەو ناکاتەوە".




PM:09:31:25/08/2014