حکومەتی ھەرێم لەبارەی ڕووداوەکەی سلێمانی هەڵوێستی ڕاگەیاند

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (کاربەڕێکەر) لەبارەی ھێرش و پەلاماردانی چەند گەنجێک بۆ سەر دوو ئافرەت لە سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەم ڕووداوانە ھەرگیز مایەی قبووڵکردن نین". 

جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" ھێرش و پەلاماردانی کچێکی گەنج لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی جێگای شەرمەزاریە ھەروەک چۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا  ڕووداوێکی دیکەی دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا". 

دەشڵێت" ئەم ڕووداوانە ھەرگیز مایەی قبوڵکردن نین و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دژی ھەموو جۆرە توندوتیژی و پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان دەوەستێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە بە زووترین کات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بگیرێتەبەر. 



PM:01:03:31/12/2022