شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، كەش و هەوای سبەینێ بە گشتی ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ بەگشتی ئاسمان ساماڵ ئەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیری ئەمێنێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ٥-١٥كم/س لە ئاراستەی باكوری رۆژھەڵاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتەكانی سبەی ئێوارەوە خێرای با لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بەتایبەت ناوچە شاخاویەكان بەشێوەی وشكە سەرما لە باكوری رۆژھەڵاتەوە ناوبەناو بەخێرای ١٥ تا ٣٠كم/س چالاك ئەبێت و تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە ٣-١-٢٠٢٣ بەردەوامی ئەبێت.