كۆیە.. لە دوو رووداوی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

هاتوچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی دوو رووداوی هاتووچۆوە شۆفێرێك گیانی لەدەستداوە و شۆفێرێكی دیكەش برینداربووە".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیەڕایگەیاند" كۆتا رووداو لە ساڵی رابردوو ٢٠٢٢ وەرگەڕانی تراكتۆرێك بووە كە لە كاتژمێر ٥ی ئێوارەی دوێنێ لە ناحیەی سكتان لە گوندی كاموسەك لە كاتی كێڵانی زەوی كشتوكاڵی بەهۆی نەمانی برێك تراكتۆرەكە كۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێری تراكتۆرەكە گیان لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی سماقوڵی شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پیكاپ لە كاتی شۆفێریكردن خەوی لێكەوتووە و ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕاوە و بەوهۆیەوە شۆفێرەكە بریندار بووە. 


PM:06:08:01/01/2023