گۆڕانكاری لە خشتەی مۆلیدە ئەهلییەكان دەكرێت


كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە گۆڕانكاری لە پێدانی خشتەی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دەكرێت و رۆژانە لەكاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ بۆ 1:00ی شەو هەر كاتێك كارەبای نیشتیمانی نەبوو، كارەبای موەلیدە هەڵدەكرێت.

كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی رایگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان دەكەنەوە گۆڕانكاری لە پێدانی كارەبای مۆلیدەدا دەكرێت، بەجۆرێك لە سبەی دوشەممەوە بەیانیان لەكاتژمێر 6:30 خولەك بۆ 8:00ی بەیانی كارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، بەپێی خشتە نوێیەكە رۆژانە لەكاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ بۆ 1:00ی شەو و رۆژانی هەینیش لە كاتژمێر 10:00ی بەیانی تاوەكو 1:00ی شەو موەلیدەی ئەهلی كاری پێدەكرێت،  ئەو كاتانەشی لە خشتەكە دیاریكراون، كارەبای نیشتمانی نەبوو، دەبێت موەلیدە كار بكات.




PM:11:32:01/01/2023