سەبارەت بە هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی سەرما و بەفر روونكردنەوە دەدرێت


شارەزایەكی كەشناسی رەتیدەكاتەوە هیچ شەپۆلێكی بەهێزی سەرما و بەفر روو لە هەرێمی كوردستان بكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، لەبەشێكی میدیاكانی عێراق و ھەرێمیش ھەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە لەم چەند رۆژەی داھاتوودا شەپۆلێكی زۆر بەھێزی سەرما و بەفر بارین ھەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەگرێتەوە بەجۆرێكە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا وێنەی نەبووە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، سەرلەبەری ئەم زانیاریانە دوورن لەراستیەوە و تائێستا ھیچ پێشبینیەكی لەم شێوەیە لە ئارادا نیە چ بۆ ئەم ماوەیە و ماوەكانی داھاتووش.




PM:02:18:02/01/2023