کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ ئاشکرا کرا

بڕیارە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رۆژی چوار شەممە ٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی پار ٢٠٢٢.

تا ئێستا ئەوەی زانراوە دابەشکردنی مووچە لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێم دەبێت، بەو پێیەی تا ئێستا حکومەتی بەغدا سەرباری بڕیاردان لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار، بەڵام نە گەیشتۆتە هەرێم.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی " سپی " یەکەم وەزارە کە رۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەدرێت.

دووەم وەزارەتیش کە مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی پار وەردەگرێت، وەزارەتی پێشمەرگەیە.

مووچەی ئەم مانگە سەرباری ئەوەی کەوتە ساڵی داهاتووەوە، ١٠ رۆژ لەو وادەیەی حکومەت مانگانە دەیدات بە مووچەخۆران دواکەوتووە. 




PM:11:49:02/01/2023