سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە قۆناغی داهاتوودا كار لەسەر بڕیاری بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دەكەن و حكومەت سورە لەسەر پشتبەستن بە بڕیاری مامەڵەكردن لەگەڵ هەڵەبجە وەكو پارێزگایەكی عێراق.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەت سوورە لەپشتبەستن بە بڕیاری مامەڵەكردن لەگەڵ ھەڵەبجە وەكو پارێزگایەكی عێراق، چونكە ھەڵەبجە شیاوی زۆر شتە بۆی بكەن و لەسەریان ئەركە پشتیوانی دانیشتوانەكەی بكەن.
لە رۆژی 13ی ئازاری 2014ەوە بڕیاردراوە هەڵەبجە بكرێتە چوارەمین پارێزگای هەرێمی كوردستان و نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق، بەڵام جگە لەوەی لەڕووی خزمەتگوزاری و گەشەكردنی شارەكەوە سیمای پارێزگای تێدا بەدی ناكرێت، تاوەكو ئێستاش حكومەتی عێراق وەكو پارێزگا دانی بە هەڵەبجەدا نەناوە.