لە نزیك شاری سلێمانی تەرمی گەنجێك بە كوژراوی دۆزرایەوە و كەسوكاریشی دەڵێن، پێشتر دوو برای دیكەشی كوژراوە.
ئەمشەو كەسوكاری ئەو گەنجە لە كاتی وەرگرتنەوەی تەرمەكەی لە پزیشكی دادیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجەكەیان كە 42 ساڵە لە نزیك ناوچەی قەرەداغ لەسلێمانی دۆزرایەوە، بەڵام كێشەیان لەگەڵ كەسدا نییە و كوڕەكەیان كرێكار بووەو خێزاندارەو خاوەنی سێ منداڵە".
كەسوكاری گەنجەكە ئاماژەی بەوەكردووە "لەساڵی 2014 دا بەهەمان شێوە دوو كوڕی ترمان كوژراوەو بەبێ ئەوەی تائێستا بكوژانیان دەستگیركرابن یاخود ئاگاداربن لەسەرچی كوژراون".
جێی ئاماژەیە تائێستا پۆلیسی سلێمانی هیچ روونكردنەوەیان لەسەر لێدوانی كەسوكاری ئەو گەنجە نەداوە.