شانەیەكی نوستووی داعش لە خانەقین دەستگیر كرا

‌خانەقین
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە قەزای خانەقین ئاشكرایكرد 'شانەیەكی نوستووی داعش لە دەوروبەری رۆژهەڵاتی قەزای خانەقین دەستگیر كران كە كاریان دەستنیشانكردنی نیشانەكان بوون بۆ بەئامانجگرتنی پێشمەرگە'.

بەپێی هەواڵێكی  ماڵپەڕی سۆمەڕییە نیوز 'هێزەكانی ئاسایش لە خانەقین شەوی رابردوو لە دەوروبەری قەزاكە 5 كەسیان دەستگیر كردووە'. ئەوەشی روونكردەوە كە ئەو كەسانە شانەیەكی نوستووی داعش بوون و كاریان دەستنیشانكردنی شوێن و جووڵەكانی پێشمەرگە بووە تاوەكو لەلایەن تۆپخانەكانی داعشەوە بۆردومان بكرێن.

بەگوتەی سەرچاوەكە، پێشمەرگە هەستی بەوە كردبوو كە بەهۆی هەندێك شانەی نهێنی داعشەوە لە خانەقین، ناتوانێت بەشێوەیەكی باش پێشڕەوی بكات و لەلایەن داعشەوە بە وردی دەپێكێنرێت، بۆیە لەڕێگەی دەزگا ئەمنییەكانەوە بەدوای شانە نوستووەكەدا گەڕاوە و دەستگیری كردوون.




PM:01:43:26/08/2014