لەسنوری قەزای خورماتوو، باوكێك بە دار و وایەر لە كوڕەكەی خۆی داوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
عەمید حسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو ڕایگەیاندووە، لە ناحیەی ئامرلی سنوری كەركوك، پیاوێك بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بە دار و وایەر زۆر لە كوڕێكی خۆی داوە و بەو هۆیەوە كوڕەكەی بە ناوی (س، ز)، كە تەمەنی 15 ساڵە ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە و پاشان تەرمەكەی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی پۆلیس لەبارەی ئەو ڕووداوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.